٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. مانگی رابردوو زیاتر لە500کەس کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO-  بەپێی ئامارێک، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە پارێزگای مووسڵ زیاتر لە 500کەس کوژراون کە زۆرینەیان چەکداری داعشن.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: لە مانگی رابردوودا لە شاری مووسڵ 516کەس کوژراون کە 408-یان چەکداری داعشن و 100-یشیان ھاووڵاتیی مەدەنین.

(مەموزینی) گوتیشی، لەناو کوژراوەکاندا ھەشت ھاووڵاتی کوردیش ھەن.

شیاوی بیر بۆ بردنەوەیە کە، لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا ھەزار و 690کەس کوژراون و زۆرترین رێژەی کوژراوانیش لە مانگی تەممووزدا بووە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار