٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیسرائیل هێرشە سەربازییەکانی دەست پێ کردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سوپای ئیسڕائیلی ڕایگەیاند لە کەرتی غەززە پرۆسە سەربازییەکانی دەست پێ کردنەوە و بزووتنەوەی حەماسیشی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد، کە وەها بڕیار بوو 3 ڕۆژ درێژەی هەبێ.

پاش چەند سەعاتێک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسڕائیل و حەماس، هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل پەیامێکاین بۆ دانیشتوانی غەززە ناردووە تا ماڵەکانیان جێ بهێڵن.

لە بەرانبەردا سەرچاوەکانی هەواڵ لە فەلەستین دەڵێن، 8 کەس بە هۆی هێرشی ئیسڕئیلەوە کوژراون. بەڵام ئیسڕائیل دەڵێت ئەو هێرشە وەڵامێک بووە بۆ بۆردوومانی مووشەکەکانی حەماس.

لەوەتەی شەڕ بەرپا بووە، نزیکەی 1460 فەلەستینی کە زۆرینەیان هاووڵاتیی مەدەنین کوژراون و لەبەرانبەردا 63 ئیسڕائیلی کوژراون کە زۆرینەیان سەربازن.

 

لە بی بی سییەوە

هەواڵی پەیوەندیدار