٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لوبنانییەکان پیتی "نوون"-یان بەرز کردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info
کچەبێژەري کەناڵي ئاسمانيي "ئێڵ بي سي"-ي لوبناني(ديما سادق).

هەولێر-KDP.INFO-  بەرلەوەی بچێتە ستۆدیۆی هەواڵەکانەوە و هەواڵ بخوێنێتەوە، تیشێرتێکی ڕەشی پۆشی بوو کە لەسەر سینگی پیتی "نوون" نووسرابوو، وەک ئاماژەیەک بۆ هاوسۆزیی مەسیحییەکانی عێراق، بێژەری کەناڵی ئاسمانیی "ئێڵ بی سی"-ی لوبنانی(دیما سادق) گوتی، "لە مووسڵەوە تا لوبنان هەموومان نوونین."

ئەم دروشمە کە کەناڵی (ئێڵ بی سی)-ی لوبنانی بەرزی کردووەتەوە، گوزارشتە لە پتی یەکەمی وشەی "نەساری"، ئەو وشەیەی کە بەسەر ماڵی هەر مەسیحییەکی مووسڵەوە نووسراوە و ڕێکخراوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) بە کاری هێناوە.

زۆرینەی مەسیحییەکان پاش سەرپشککردنیان لە مانەوە بە دانی سەرانە و یان بارکردن، مووسڵیان جێ هێشت و ڕوویان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

وەک کچەبێژەری کەناڵەکە دەڵێت، "ڕۆژێک دێت هەموومان بەرەوڕووی ئەو مەترسییە دەبینەوە، بە پەنجە یاخود بە چەقۆ ئاماژەمان بۆ دەکات، چونکە ئێمە دواکەوتووین.. دواکەوتووین لە ئایین یان لە (جنس) یاخود ڕەنگی پێستمان. هەموومان لەم جیهانی شێتییە لە بەردەم مەترسیی کوشتنداین."

هاوکات چالاکوانانی لوبنانی، لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانیان وەک ئاماژەیەک بۆ هاوخەمیی مەسیحییەکانی عێراق، پیتی نوون بە کار دێنن.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار