٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كاندیدكردنەوەی (مالیكی) لە بەرژوەندیی هاوپەیمانیی شیعەدا نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO- پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، پێویستە هاوپەیمانیی نیشتیمانی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران دیاری بكات كە هەموو لایەك پێی رازی بن و بە هیچ شێوەیەكیش (مالیكی) كاندید نەكەنەوە، چونكە لە بەژەروەندیی ئەواندا نییە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (ئەردەلان نورەددین) بە Kdp.info-ی راگەیاند، دوای دیاریاریكردنی سەرۆككۆماری عێراق، پێویستە لە ماوەی 15رۆژدا كاندیدێك بۆ پێكهێنانی حكوومەت راسپێرێت كە دواوادە هەشتی مانگی داهاتووە، بۆیە پێویستە تا ئەو كاتە هاوپەیمانیی نیشتمانی كاندیدێك دیاری بكات بۆ ئەوەی لەلایەن سەرۆككۆمار رابسپێردرێت.

(ئەردەلان) گوتیشی، بڕیارە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانییش یەك هەفتەی بۆ دیاریكردنی كاندیدێك لە بەردەمدا ماوە، ئەگەر نا دەستوور پێشێل دەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ڕوونیشی كردەوە، میكانیزمی كورد بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆككۆمار، میكانیزمێكی زۆر گونجاوە و رەنگە لەداهاتوودا ببێتە عورفێك بۆ كوتلەكانی دیكە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانیان.

ئەو زیاتر گوتی، زۆرینەی كوتلە سیاسییەكان بە كاندیدكردنەوەی (نووری مالیكی) رازی نین، بۆیە لە بەرژوەندی هاوپەیمانیی نیشتمانیدا نییە سێبارە (مالیكی) كاندید بكاتەوە، ئەوان پێویستە كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندید بكەن كە جێگەی رەزامەندیی هەموو لایەك بێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار