قاسم سلێمانی: چەکداماڵین لە مقاوەمە خەیاڵە و بە ئامانج ناگات

هەولێر-KDP.INFO- فەرماندەی فەیلەقی قودس(قاسم سلێمانی) جەختی کردەوە کە، "چەکداماڵین لە مقاوەمە خەیاڵە و بە ئامانج ناگات"، داوایشی لە بزووتنەوەی حەماس کرد، پرۆسەکانیان دژ بە ئیسڕائیل چڕ بکەنەوە و بەڵێنیشی دا لە کاتی گونجاودا وەڵامیان بدرێتەوە.
(قاسم سلێمانی) لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی فەلەستینییەکانی کردووە و ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت، "چەکداماڵینی مقاوەمە زڕەخەونە و نایەتە دی، بەڵکە خواستی ستەمکارانەیە و شوێنی گۆڕە"، زیاتر گوتی "با هەموو دنیا بزانێت، چەکداماڵینی مقاوەمە بێباوەڕیێکی پوچ و خەیاڵێکە و بە ئامانج ناگات."
هەریەک لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ولاتانی دیکەی ئەورووپایی، داوایان کرد شەڕ لە غەززە بوەستێندرێ و حەماس و گرووپگەلی دیکەی چەکدبەدەستیش، چەکەکانیان لێ دابماڵرێت.
(سلێمانی) لە پەیامەکەیدا هاوکات دەڵێ "ئێمە جەخت دەکەینەوە لەوەی کە بۆ سەرکەوتن بەردەوام دەبین، تا مقاوەمە سەردەکەوێ و تا ئاو و هەوا و دەریایش بۆ ستەمکار و داگیرکار دەبێت بە دۆزەخ. دەبێ بکوژان بزانن کە بۆ ساتێکیش لە بەرگریکردن لە مقاوەمە سڵ ناکەینەوە و پشتیوانیی ئەویش و گەلی فەلەستینییش دەکەین."
زیاتر گوتی "وەبیر هەمووانی دێنینەوە کە ئێمە عاشقی شەهیبوونین، شەهیدبوونیش لەسەر ڕێی فەلەستین و قودس، ئاواتێکە هەموو موسڵمانێکی شەریف ئواتی بۆ دەخوازێت، بەڵکە ئازادیخوازانی مرۆڤایەتییش شانازی پێوە دەکەن."
سەرکەوت حەسەن




