پەرلەمانی ئەمەریکا، بڕیاری دادگاییکردنی ئۆبامای پەسند کرد

واشنتۆن-KDP.INFO- ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕازی بوو بەوەی بە هۆی زیادەڕۆیی لە دەستەڵاتەکانیدا، سەرۆکی ئەو وڵاتە(باراک ئۆباما) دادگایی بکرێت.
بڕیاری دادگاییکردنەکە، بە ٢٢٥ دنگ بەرانبەر بە ٢٠١ دەنگی نوێنەران پەسەند کرا و بەمەیش پارێزەری ئەنجوومەنی نوێنەران بەڵگەی پێویست بۆ سازدانی داداگاییکردنەکە ئامادە دەکات.
کۆمارییەکان دەڵێن، ئەوان هەوڵ دەدەن پارێزگاری لەو بنەما دەستوورییانە بکەن کە دەستەڵاتەکانیان لێک جودا کردوونەتەوە، بەڵام دیموکراتەکانی کۆنگرێس، دەڵێن، ئەمە جگە لە فێڵێکی هەڵبژاردن شتێکی دی نییە.
پشتیوانیکارانی بڕیاری دادگاییکردن دەڵێن، (ئۆباما) سنووری دەستەڵاتەکانی بەزاندووە کاتێک سنووری ماوەی دیاریکراوی دەرکردنی بیمەی تەندروستی تێپەڕاندووە، چونکە ئەگەر سەرۆک ئەمەی ڕەت کردەوە بە واتای کوشتنی کاتە و دەڵێن، "هەمووان وەها لەو پرسە دەڕوانن کە تەنیا وروژاندنی باری سیاسییە."
ئەندامانی کۆمارییەکان لە کۆنگرێس بە هۆی بەزاندنی دەستەڵاتە دەستوورییەکان لە زۆر بواردا، سکاڵایان لەسەر (باراک ئۆباما) تۆمار کردووە. ئەوان بە نموونە لەوە نیگەرانن کە، یەک لایەنە بڕیاری داوە و ئاسانکاری کردووە بۆ ڕاگوازتنی هەندێکی پەنابەرە یاساییەکان کە تەمەنیان بچووکە، هەروەها لەبارەی ئازادکردنی سەربازی ئەمەریکایی کە پێنج ساڵە لە لایەن تاڵیبانەوە ڕفێندراوە، ڕێککەوتنی کردووە.
بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا جەخت دەکاتە سەر، ئەو داوایەی ئەندامێکی ئەنجوومەن لەسەر پشکی تێکساس(پیتی سیچنز) و پشتیوانیی تەواوی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە(جۆن پنیر)، کە بە هۆی ئەوەی (سەرۆک ئۆباما) لە بارەی چاکسازیی چاودێریی تەندروستیدا دەستەڵاتەکانی سەپاندوون و دوو جار بڕیاری دواخستنی داوە.
سەرکەوت حەسەن




