٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا بایی 700 ملیۆن دؤلار مووشەک بە عێراق دەفرۆشێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFP-BBC-  وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕازی بوو بەوەی پێنجهەزار مووشەکی جۆری هێڵفایر بە عێراق بفرۆشێت تا لە شەڕی دژ بە جیهادییەکاندا بە کاری ببات. پێشتر و هێشتایش حکوومەتی ئەمەریکا لە دەستتێوەردانی سەربازی لە عێراق خۆی یەکلا نەکردووەتەوە، بەڵام وەک هاوکارییەک بۆ شەڕی دژ بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، سەدان مووشەکی داوەتە بەغدا.

ئاژانسی هەماهەنگیی ئاساییشی بەرگریی ئەمەریکایی دەڵێت، عێراق ئەم مووشەکانە بۆ بەرزکردنەوەی توانستی دەستگا ئەمنییەکانی عێراقە لە پرۆسە مەیدانییەکانی کە لە ئێستادا بەرپای کردوون.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دەڵێت، ئەمساڵ، واشنتۆن 180 مووشەکی جۆری هێڵفایری ڕادەستی بەغدا کردوون و وەهایش بڕیارە 360 مووشەکی دیکەی لە مانگی ئاب-ئۆگەستدا ڕادەست بکات.

ئەم ڕێککەوتنە، گەورەترین گرێبەستی نێوان دوو وڵاتە لە بواری چەکی بکوژدا کە پێنجهەزار مووشەکی فڕۆکە، هەروەها پێداویستیی یەدەگ و خولی ڕاهێنان کە هێزەکانی ئەمەریکا بۆ دەستگا ئەمنییەکانی عێراقی دەکاتەوە، لەخۆ دەگرێت.

ئەگەرچی دەبێ، کۆنگرێسی ئەمەریکا بەم گرێبەستە ڕازی ببێت، بەڵام چاودێران پێیان وایە بەرهەڵستی ناکات.

هێزەکانی ئەمەریکا، لە شەڕەکانی دژ بە ڕێکخراوی قاعیدە لە ئەفغانستان و یەمەندا هەمان مووشەکی بە کار بردوون.

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار