پارێزگاکانی مووسڵ، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنباردا پلان دژ بە داعش دادەڕێژن

مووسڵ-KDP.INFO- ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، ئەمڕۆ داواكاریێكی ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی سەڵاحەدین و دیالە و ئەنبار كردووە بۆ كۆبوونەیەكی هاوبەش و دانانی پیلانێك دژ بە چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە شارەكانیان .
ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای مووسڵ و سەرۆكی كوتلەی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ(سەیدۆ شنگالی) بەPDK.INFO ی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ، ئێمە لە ئەنجوومەنی پاریزگای مووسڵ پێشنیازێكمان ئاراستەی هەرسێ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی سەڵاحەددین و دیالە و ئەنبار كرد بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش ئەنجام بدەین و بە یەكەوە كار بكەین دژی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەكانماندا."
سەرۆكی كوتلەی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی" "ئامانج لەو كۆبوونەوەیە ئەوەیە یەكڕیزی لە نێوانماندا دروست بكەین دژی چەكدارانی داعش پێش ئەوەی ناوچەكانمان لە دەستی داعش زیاتر وێران بكرێن. لەو رۆژەی ئەم ناوچانەیان داگیر كردووە، بە هەموو شێوەیەك خەریكی تێكدانی مەزارگا و شوێنە پیرۆزەكان و كولتووریەكانن".
(شنگالی) زیاتر گوتی: "دەمانەوێت یەكهەڵوێست بین و بە یەكەوە كار بكەین بۆ كۆتاییهێنان بە كوشتن و بڕینی خەڵكی ناوچەكانمان كۆتاییهێنان بە ڕەوشی پەنابەری خەڵكی ئەو ناوچانە."
نەشوان بەرزنجی




