داعش رادیۆیەکی دادەمەزراند

مووسڵ-KDP.INFO- داعش ڕادیۆیەکی تایبەت بە خۆیان دادەمەزراند و ئەمڕۆش دەستی بە پەخشی خۆی کرد.
ماڵپەڕی مەداپرێس لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاوی کردووەتەوە، داعش لە پارێزگای مووسڵ ڕادیۆیەکی تایبەت بە خۆیان دامەزراندووە بە ناوی بەیان، ئەمڕۆیش پەخشیان دەست پی کردووە.
بەپێی ھەمان ھەواڵ، ئەو رادیۆیە وتارەکانی (ئەبوبەکر بەغدایی) و بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوەکە و سروود پەخش دەکات.
شایەتحاڵەکان باسیان لەوەش کردووە کە، ئەو ڕادیۆیە ڕۆژانە لەسەر شەپۆلی ئێف ئێم و نۆ سەعات پەخش دەکرێت، لە ھەشتی بەیانییەوە تا پێنجی ئێوارە.
بڵندئیبراھیم




