٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیمارات چی دی گەشتەکانی بە ئاسمانی عێراقدا ساز نادات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیماراتی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، گەشتەکانی بە ئاسمانی عێراقدا وەستاند، بە هۆی هەڕەشەی چەکدارە توندڕۆکان کە دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری باکووری عێراقدا گرتووە.

کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان، پاش تێکشکانی فڕۆکە مالیزیاییەکە کاتێک بەسەر ئاسمانی ئۆکڕاینادا دەفڕی و پێکانی لە ڕێی مووشەکێکەوە، چاو بەو گەشتانەیاندا دەخشێننەوە کە ئاسمانەڕێکانی ئەو وڵاتانە بە کار دەبەن کە ململانێیان تێدایە.

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیماراتی، هاوتای گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەورووپا، داوای کرد کۆی کۆمپانیاکانی دی گۆنگرەیەک ساز بدەن و تێیدا کەرتی فڕۆکەوانی بابەتی تێکشکانی فڕۆکە بخەنە بەر باس و لە پڕۆتۆکۆڵە ئەمنییە نێودەوڵەتییەکان بکۆڵنەوە.

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیماراتی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ڕێوشوێنی خۆپاراستنی پێویست دەگرێتە بەر و لە ئێستادا بە دوای بریتێکدا دەگەڕێت تا لە جیاتی ئاسمانی عێراق، بۆ گەشتەکانی بە کاری ببات.

ئەگەرچی کۆمپانیاکە ئەو بریتەی دیاری نەکرد کە پەنای بۆ دەبات، بەڵام دەڵیت، هاوتای دەستگا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان، بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.

عێراق دەکەوێتە سەر ئەو هێڵەی کە گەشتی فڕۆکەکانی ئاسیا بۆ ئەورووپای پێدا ڕەت دەبن و مەترسی بۆ کۆمپانیا فرٶکەوانییەکان ناوەتەوە کە لە ڕێیەوە بەرەوڕووی هاوشێوەی ئەو هێرشە بننەوە کە گەشتیێکی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی مالیزیای لەسەر ئاسمانی ئۆکڕاینا کردە ئامانج.

کۆمپانیای ئیماراتییش کە گەورەترین کۆمپانیای جیهانە و ڕۆژانە دەیان گەشت بۆ ئەورووپا و بە پێچەوانەوە لێ ساز دەدرێت.

کۆمپانیای فڕٶکەوانیی ئیمارات، هاوکات کۆی گەشتی فڕۆکەکانی بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکڕاینا وەستاندووە.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار