٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەورەبەرسێکی ئەمەریکایی: لەنێوبردنی حەماس، شتێکی لەو خراپتر وەبەر دێنێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  گەورەبەرپرسێکی هەواڵگریی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا هۆشداری دەدات لەوەی کە، ئەگەر بێت و بزووتنەوەی حەماس لەنێو ببرێت ئەوا لە جێگەی ئەو شتێکی مەترسیدارتر سەرهەڵدەداتەوە.

ئەم لێدوانەی بەرپرسی ماوەبەسەرچووی دەستگای هەواڵگریی ئەمەریکا ژەنەڕاڵ(مایکڵ فلین) لە کاتێکدایە کە وەزیرانی ئیسرائیلی، لەسەر ئەو باوەڕەن ، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەپێناو کۆتاییهێنان بەو شەڕە بەردەوامەی 20 ڕۆژە لە کەرتی غەززە بەرپا بووە، بێئەنجام دەبێت.

لەو شەڕەدا ک 20 ڕۆژە درێژەی هەیە، 1050 کەس لە کەرتی غەززە کە زۆرینەیان هاوولاتیی مەدەنین، کوژراون و لە بەرانبەردا 42 سەربازی سوپا و 30 هاووڵاتیی مەدەنیی ئیسڕائیلی کوژراون.

(فلین) هاوکات حەماسی دایە بەر ڕەخنە بەوەی کە، تونێڵی لێداون بۆ ئەوەی لە ڕێیانەوە زیانی مرۆیی بە ئیسڕائیلییەکان بگەیەنێت. ئاماژەیشی دا کە، لەنێوبردنی حەماس بەرپەرچدانەوە نییە.

ئەو ژەنەڕاڵە ڕوونی کردەوە، "ئەگەر بێت و حەماس لەنێو ببرێت و نەمێنێت، ڕەنگە سەرهەڵدانەوەی شتێکی زۆر خراپتر کۆتایی بێت. ناوچەکەیش دەخاتە بەردەم شتێکی زۆر لە حەماس خراپتر."

ئەو بە ڕەشبینییەوە دەربارەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دوا و گوتی، "ئایا دەشێت ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بێتە دی؟ لە ژیانی مندا ئەوە بە دی نایەت."

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار