بەھا ئەعرەجی: پێویستە کاندیدی سەرۆکوەزیران ھەمووان پێی ڕازی بن
__2014_07_27_h13m6s15__BA.jpg)
بەغدا-KDP.INFO- سەرکردەی کوتلەی ئەحرار(بەھا ئەعرەجی) داوا لە ھاوپەیمانیی نیشتیمانی دەکات کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی بکەنەوە، بە جۆرێک کە جێی رەزامەندیی تەواوی لایەنەکان بێت.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرکردە لە کوتلەی ئەحرار (بەھا ئەعرەجی) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "پێویستە لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی پێش کۆتاییھاتنی، وادەی دەستووری کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی بکەنەوە کە 8/8/2014یە .
(بەھائەعرەجی) دەشڵێت، "داوا دەکەم ھاوپەیمانیی نیشتیمانی کێشەکانی وەلا بنێت و کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی بکاتەوە بە جۆرێک کە جێی رەزامەندی ھەموو لایەنێک بێت."
(ئەعرەجی) گوتیشی، "پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران، پێویستە دوور بێت لە ناکۆکیی حیزبی و کەسی و زۆر پێویستە ئەو کەسە لەلایەن ھەموو کوتلەکانەوە پەسەند بێت."
بڵند ئیبراھیم




