بە منارەی حەدبا و کڵێسای عەزراوە، زیاتر لە 50 مەزار و شوێنەوار تەقێندراونەتەوە

مووسڵ-KDP.INFO- پاش نەبی یوونس و نەبی شیت، ئێوارەی ئەمڕۆ کلێسای عەزرا و منارەی حەدبا کە کۆنترین منارەیە لە مووسڵ لەلایەن داعش تەقێندرانەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ کڵێسای مەدینە عەزرا کە دەکەوێتە گەڕەکی تەمیم و منارەی حەدبا کە زۆر مێژووییە و وێنەکەی لەسەر 10ھەزار دیناری ئێستای عێراق ھەیە لەلایەن چەکدارانی داعش تەقێندرانەوە.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 مزگەوت و مەزار و کلێسا لە مووسڵ لەلایەن داعشەوە تەقێنداونەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




