٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش فەرمانی دا، پەیکەرەکانی نماییشی جلوبەرگیش حیجاب بپۆشن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  داعش فرۆشگاکانی شاری مووسڵی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کە، دەبێ ئەو پەیکەرانەی بۆ نماییشکردنی جلوبەرگ بە کار دەبرێن، دەموچاویان دابپۆشرێن.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێیتدپرێس بڵاوی کردووەتەوە کە، "چەکدارانی توندڕۆی داعش، فەرماننێکیان بەسەر خاوەن فرۆشگاکانی جلوبەرگدا لە مووسڵ سەپاندووە کە، دەبێ ڕووی ئەو پەیکەرانە دابپۆشرێن کە جلوبەرگی ژنان و پیاوانیشیان بە بەردا دەکەن و نماییشیان کردوون، چونکە ئەو پەیکەرانە هاوشێوەی جەستەی مرۆڤن."

لە زاری خاوەنی فرۆشگایەکەوە گوێزراوەتەوە کە، بەپێی لێکدانەوە توندڕۆکانی داعش، ئەو پەیکەرانە بە شەریعەتی ئیسلام ناکۆکە، چونکە جەستەی مرۆڤ وێنا دەکا و بەمەیش دەگوترێ حەرامو دەبێ قەدەخە بکرێ.

ئاژانسەکە زیاتر نووسیویەتی، ڕووخساری ئەو پەیکەرە لاستیکیانە لە ئێستادا بە پارچە قوماشێکی ڕەشی کەمێک تەنک داپۆشراون، بەڵام ئەوانەی نماییشی جلوبەرگی پیاوانەیان پێ کراوە، بە پلاستیک داپۆشراون.

 

سەرکەوت حەسەن

 

هەواڵی پەیوەندیدار