٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەستی پێ کرد

سەرچاوە: KDP.info
هەرسێ کانديد بۆ پۆستي سەرۆکايەتيي کۆماري تورکيا.

هەولێر-KDP.INFO-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا، بۆ ئەو هاووڵاتییە تورکانەی لە دەرەوەی وڵاتن و لەم گەڕی هەڵبژاردنەدا لە دەروازە سنوورییەکان و بەندەرەکانی تورکیادا دەنگ دەدەن، دەستی پێ کرد.

لەو چوارچێوەیەدا، 42 بنکەی دەنگدان لە دەروازە سنوورییەکان و بەندەرەکاندا بۆ ئەو هاووڵاتییە تورکیاییانە کراوەتەوە کە لەو وڵاتانە کە تێیدا نیشتەجێن و ئێستا لە تورکیان، دەنگدانیش لەو بنکانە تا وادەی دەنگدانی گشتی لە تورکیا-10-ی ئۆگەست- لە نێوخۆی تورکیادا درێژەی دەبێ.

پێویستە لەسەر ئەو هاووڵاتییە تورکیاییانەی کە تاراوگەنشینن و دەیانەوێ لەو بنکانە دەنگ بدەن، لە ڕێی پێگەی ئەلیکترۆنیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە و بەر لە گەشتەکەی ناوی خۆی تۆمار بکات و ئەو دەروازەیەیش دیاری بکات کە لێیەوە داخیلی تورکیا دەبێت و لێیشییەوە دەدەچیت، تا مافی دەنگدانی هەبێ.

لەسەر دەنگدەر پیویستە، ناسنامەی تورکیایی یان پاسپۆرتی پێ بێت و کە هەڵگری ژمارەی نەتەوەیی بێت، بە پێچەوانەوە دەبێ لە ڕێی ناسنامەیەی دیکەیەوە هاووڵاتیبوونی بیسەلمێنێت.

دەنگدانی ئەو تورکیاییانەیش کە لەدەروەی تورکیا نیشتەجێن لە 118 لیژنەی هەڵبژاردن و 56 وڵات لە 30-ی تەممووز دەست پێ دەکات تا 3-ی ئۆگەست بەردەوام دەبێ.

ئەگەر بێت و هەریەکێ لە کاندیدەکان، لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن ڕێژەی زیاتر لە 50% بەدەست نەهێنێ ئەوا گەڕی دووەم ساز دەدرێتەوە.

ماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆککۆماری ئێستا(عەبدوڵڵا گوول) لە 28-ی مانگی ئاب-ئۆگەست کۆتایی دێت. لەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، سێ کاندید ڕکابەریی یەکدی دەکەن کە بریتین لە کاندیدی پارتیی داد و گەشەپێدان(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)، کاندیدی تەواقوقی ژمارەیەک لە پارتییە ئۆپۆزسیۆنەکان(ئەکمەلەددین ئیحسانئۆغڵو) و بۆ یەکەمجار خۆپاڵاوتنی کوردێک لەسەر حیسابی پارتیێکی کورد پارتیی دیموکراتی گەلان(سەڵاحەددین دەمیرتاش).

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار