داعش مەزارگەی لە مووسڵ نەهێشتن... یاسایەکی نوێیشیان دەر کرد

موسڵ-KDP.INFO- ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە پارێزگای مووسڵ، سێ مەزارگەی دیکەیشیان تەقاندنەوە و یاسایەکی نوێیشی بەسەر خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ(غەزوان داوودی) بە kdp.infoی راگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ مەزارگەی نەبی یوونس لەلایەن داعش تەقێندرایەوە، ئەمڕۆ ھەر سێ مەزارگەی نەبی شیت و نەبی جەرجیس و ئەبویەحیا ئەبوقاسمیان تەقاندنەوە، سەرەڕای ئەوەی خەڵکێکی زۆر داویان کرد ئەو کارئەنجام نەدەن، بەڵام گوێیان بە داواکاریی خەڵک نەدا و دوای نوێژی ھەینی تەقاندیاننەوە."
هاوکات بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعیدمەموزینی) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ وەک نارەزایەتییەک بەرامبەر بە تەقاندنەوەی مەزراگەی نەبی یوونس، خەڵکی پارێزگای مووسڵ خۆپێشاندانێکیان ساز دا و وەک کاردانەوەیەکیش، چەکدارانی داعش تەقەیان لە خۆپێشاندەران کرد، لە ئاکامدا 15کەس بوونە قوربانی کە کوژراو و برینداریشیان تێدا هەن."
(مەموزینی) ئاماژەیشی دا، "ھەر ئەمڕۆ داعش بڵاوکراوەیەکیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا فرمان دراوە کە پێویستە ئافرەتان پاڵاپۆش بن، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن."
بڵندئیبراھیم




