٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق.. لە سەرەتای تەمموزەوە 900 که‌س کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، لە ئاکامی ئەو کردەوە تووندوتیژیانەی رۆژانە لە شارەکانی عێراقدا روو دەدەن، تەنیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە نزیکەی 900 کەس کوژراون.

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق(نیکۆلای میلادینۆف)، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەهۆی ئەو کردەوە تووندوتیژیانەی گرووپە چەکدارەکان لە شارەکانی عێراقدا ئەنجامی دەدەن، لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە تا ئێستا 900 کەس کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین. لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو مانگی حوزەیرانی رابردوو 5 هەزارو 500 کەس لە عێراق کوژراون."
(میلادینۆف) داوای لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ ئەو تووندوتیژیانە دابنێت کە چەکدارانی رێکخراوی داعش دژی خەڵکی مەدەنی لە عێراقدا ئەنجامی دەدەن، گوتیشی: "پێویستە ئەنجوومەنی ئاساییش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو کوشتارەی چەکدارانی داعش دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامی دەدەن."

جەختیشی کردەوە کە، عێراق پێویستی بە پشتگیری و هاوکاریی نێودەوڵەتی هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار