٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: ئیسرائیل لە هیتلەریشی تێپەڕاندووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سەرۆکوەزیرانی تورکیا(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە بەردەوام بێت، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ئیسرائیل بداتە دادگای نێودەوڵەتی.هاوکات مامەڵەی ئیسرائیلی بە هیتلەر چواند بەوەی کە هەڵمەتی کوشتنی بەکۆمەڵی بەرپا کردووە.

 

تورکیا کە ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆیە و پێشتر لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل بوو، ئێستا یەکێک لە سەرسەختەکانیەتی و (ئەردۆغان) بە هۆی هێرشەکانییەوە بۆ سەر غەززە بە ئیسرائیل دەڵێ "لە هیتلەریشی تێپەڕ کردووە." 

 (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) کە لە ئێستادا سەرقاڵی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمارە کە وا بڕیارە لە 10-ی ئۆگەست ساز بدرێت، لە شاری مێرسین بە هەوادارنی ڕاگەیاند، "ئەگەر ئیسرائیل لەسەر ئەو بەرنامەیەی بەردەوام بێ، نە دڵنیاییەوە لە نەردەم دادگای نێودەوڵەتی دادگایی دەکرێت."

زیاتر گوتی، "دەبینین کە چ ڕوو دەدات و تورکییش لەو پیناوەدا هەوڵ دەدات."

ئەگەرچی پێشتر وەهای لە تورکیا دەڕوانی کە خاوەنی پرەسیپی پرۆسەی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە تایبەت بە هۆی ئەو کەناڵانەی پێوەندییەکانییەوە کە بە بزووتنەوەی حەماسییەوە گرێ دەدا، بەڵام هەڵوێستنواندنی دژبەرانەی (ئەردۆغان) بەرانبەر بە ئیسرائیل، ئەو تێڕوانینە گۆڕانی بەسەردا هات.

 (ئەردۆغان) دوێنێ پێنجشەممە بە کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمەریکایی ڕاگەیاندووە، "لە ئێستادا حەماس بۆ وەستاندنی شەڕ ئامادەی هەر شتێکە".. سەرۆکی فەلەستین(مەحموود عەباس)-یش هەمان ئامادیی هەیە."

زیاتر گوتی، "ئیسرائیل لەم هەوڵانە نزیک نابێتەوە و مردن و خوێنڕێژی بلاو دەکاتەوە."

سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەر بەمە نەوەستا و مامەڵەی ئیسرائیلی بە هیتلەر چواند بەوەی کە هەڵمەتی کوشتنی بەکۆمەڵی بەرپا کردووە.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار