٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەبێ ئافرەتانی تەمەن 11 تا 46 ساڵی خەتەنە بکرێن.. بە فەتواکەی داعش بێ، چوار ملیۆن کچ و ژن دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  یوئێن ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ڕیکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" ناسراو بە داعش، فەرمانی داوە کە، دەبێ سەرجەم ئافرەتانی عێراق، تەمەن 11 تا 46 ساڵی خەتەنە بکرێن.

بەرپرسی دووەمی یوئێن لە عێراق(جاکلین بادکووک)، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی داخراودا لە ژنێف رایگەیاند "تازە لە فەتوایەکی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ئاگادار کراوینەتەوە کە پێوەستە بە خەتەنەکردنی ئافرەتانی عێراقەوە."

(بادکووک) زیاتر گوتی، ئەو ژمارەی دروستی ئەو ئافرەتانەی لا نییە کە ئەم فەتوایە لە عێراقدا دەیانگرێتەوە، بەڵام، ئاماژەی بە ژمارەی دانیشتووانی عێراق دا کە بەپێی ئەو ژمارەیە، چوار ملیۆن کچ و ژن دەگرێتەوە."

ئەو بەرپرسەی یوئێن دەڵیت، ئەمە پرسێکی دیکەی نوێیە کە لەو ناوچانەی داعش دەستی بەسەردا گرتوون بەرەوڕووی عێراقییەکان دەبێتەوە و دەبێ چارە بکرێ.

خەتەنەکردنی ئافرەتان جگە لە هەندێ ناوچەی داخراو، وەک زانراوە دیاردەیەکی بەربڵاو نییە.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار