٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. داعش هەردوو مەزارگەی پەیامبەر (یوونس) و (غەوسی گەیلانی) تەقاندنەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بە KDP.INFO- ئێوارەی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هەردوو مەزارگەی پەیامبەر (یونس) و (غەوسی گەیلان)ـیان لە شاری مووسڵ تەقاندەوە.

ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە مووسڵ (غەیاس سوورچی) بە Kdp.infoـی ڕاگەیاند، "چەكدارانی داعش دوای ئەوەی شاری مووسڵیان كۆنتڕۆڵ كرد، پەیكەری كەسایەتییەكانیان تێك دا و ئەمڕۆ ئێوارەیش ئەو چەكدارانە خەڵكی گەڕەكی (نەبی یونس)ـیان ئاگادار كردەوە كە دەرگە و پەنچەرەكانیان بكەنەوە و ماڵەكانیان چۆڵ بكەن، دواتر مەزارگەكە و هۆڵی بۆنەكان و مزگەوتەكەیان تەقاندەوە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گوتیشی، "دوای تەقاندنەوەی مەزارگەی پەیامبەر (یونس)، چەكدارانی داعش مەزارگەی (غەوسی گەیلانی)ـیشیان تەقاندەوە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار