دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەستی پێ کرد

هەولێر-KDP.INFO- دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەستی پێ کرد کە تێیدا 102 کاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی دەدەن و تاکە کاندیدی کوردیش بۆ ئەو پۆستە(د. فوئاد مەعسووم)-ە.
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 225 پەرلەمانتار دەستی پێ کرد کە تێیدا 102 کاندید کە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار خۆیان پاڵاوتووە، دەخرێتە دەنگدانەوە، لە نێویشیاندا کەندیدی کورد(د. فوئاد مەعسووم) لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەنگی پێویستدایە بۆ ئەو پۆستە.
سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان(خەسرۆ گۆران) لە کۆبوونەوەوەکەی پەرلەماندا ڕایگەیاند کە تاکە کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆککۆمار(د. فوئاد مەعسووم)-ە.
کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، پێویستی بە بەدەستهێنانی دوو لە سێی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانە.




