بان کی موون لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەشدار دەبێ.. فوئاد مەعسووم دەرنەچێ، کورد دەکشێتەوە

هەولێر-KDP.INFO- لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان(بان کی موون)، لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئەنجوومەن ئامادە دەبێت کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی کاندیدی پۆستی دەرۆککۆماری عێراق.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان(سۆران ئیسماعیل عەبدوڵڵا)، بۆ گوتی، "سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان(بان کی موون)، لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبێت کە وەها بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ساز بدرێت و تایبەتە بە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار."
ئەو گوتی "ئەو پۆستە دەستکەوتی کوردە و ئێمەیش لە هاوپەیمانیی کوردستانی کاندیدمان دیاری کردووە کە د. فوئاد مەعسوومە، هەڵبەتە ئەگەر بێت و کاندیدێکی دی بۆ ئەو پۆستە دەربچێت، ئێمەی کورد لە پڕۆسەی سیاسی دەکشێینەوە."
(عەبدوڵڵا) زیاتر گوتی، "وا بڕیارە د. نەجمەددین کەریم، دەست لە خۆکاندیدکردنی هەڵبگرێت، 90 کاندیدی دیکەیش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار خۆیان پاڵاوتووە."
سەرکەوت حەسەن




