داعش مەزارگەی ئیمام یەحیایان تەقاندەوە

مووسڵ-KDP.INFO - ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، چەكدارانی داعش، مەزارگەی (ئیمام یەحیا ئەبولقاسم)-یان لە رۆژئاوای شاری مووسڵ، تەقاندەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14 ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بەKDP.INFO-ی ڕاگەیاند: "سەعات چوار و نیوی پاش بانگی عەسر چەكدارانی داعش چوونەتە سەر مەزارگەی (ئیمام یەحیا ئەبولقاسم) لە ناوچەی شیفا لە رۆژئاوای شاری مووسڵ كە دەكەوێتە سەر رووباری دیجلە، بە تی ئێن تی تەاندوویانەتەوە."
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە چەكدارانی داعش پێشتر مەزارگەكانی (ئیمام سوڵتان كوڕی عەبدوڵلا و ئیمام عەبباس) و مزگەوتی شیعەكان و چەندانی دیكەیشیان لەو شارە تەقاندووەتەوە .
بەلام وەک (مەمموزینی) گوتی، هێشتا نازانرێت کە ئایا لە ئەنجامی تەقاندنەوەی مەزارگەکەدا كوژراو و بریندار هەن یان.
نەشوان بەرزنجی




