٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێكی كورد: زۆریی ژمارەی كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆمار هیچ كاریگەرییەكی نابێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بە KDP.INFO- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، زۆریی ژمارەی كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، هیچ كاریگەرییەكی نابیت، چونكە ئەو پۆستە مافی كوردە و بە رێككەوتن یەكلا كراوەتەوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (ئەشواق جاف) بۆ KDP.INFOگوتی، "لە ئێستادا لە هەوڵی یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆككۆماری عێراقین و بڕیار دراوە كورد یەك كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار هەبێت".

(جاف) ڕوونیشی كردەوە، "ئێمە پێویستمان بە 72 سەعات هەیە بۆ ئەوەی لێكۆلینەوە لەناوی كاندیدەكان بكەین، بۆیە ئەستەمە ئەمڕۆ بتوانین سەرۆككۆمار هەڵبژێرین".

ئەو هەروەها زیاتر گوتی، "زۆریی ژمارەی كاندیدەكان كاریگەریی نییە، چونكە بە رێككەوتن ئەو پۆستە بۆ كورد یەكلا بووەتەوە، بەڵام ئەوانەی خۆیان كاندید دەكەن دوو بەشن، هەندێكیان بۆ ئەوەیە ناویان لە مێژوودا تۆمار بكرێت و هەندێكیش وەكو مەسجێكی سیاسییە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەگەر نا دەزانن دەنگی پێویست بەدەست ناهێنن".

ئەوەیشی خستەڕوو كە دەنگۆی ئەوە هەیە لەناو كاندیدەكانی پۆستی سەرۆككۆماری عێراقدا (ساڵح موتڵەگ)ـیش هەبێت.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار