٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمان، هەڵبژارادنی سەرۆککۆماری دوا خست

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانیشی بڕیار درا کە هەڵبژاردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، دوا بخرێت.

پەرلەمانی عێراق کە وەها بڕیار بوو سەعات 11-ی بەرلە نیوەڕۆ کۆ ببێتەوە، بە هۆی زۆریی کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بوونی دوو کاندید لە لایەن یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە و یەکلانەکردنەوەی، کۆبوونەوەکە بۆ کەمێک بەر لە ئێستا دوا خرا. بەڵام لەم کۆببونەوەیەیشدا، بڕگەی هەڵبژاردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بۆ کاتێکی دی دوا خرا.

هەواڵی پەیوەندیدار