٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئێستادا فراکسیۆنی یەکێتیی لە کۆبوونەوەدایە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بە KDP.INFP-  چونکە هێشتا رێککەوتن لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار نەکراوە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دوای نیوەڕۆ دواخرا و فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش، سەرقاڵی یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقن.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان(د.عەرەفات کەرەم) بە kdp.infoی راگەیاند: بڕیار بوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق سەعات11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام بە ھۆی یەکلانەکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوەکە بۆ سەعات یەکی دوانیوەڕۆ دواخرا.

لای خۆشیەوە ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان(ئەردەلان نورەددین) بۆ KDP.INFOگوتی، "لە ئێستادا فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەدان بۆ ئەوەی کاندیدی خۆیان یەکلایی بکەنەوە، دواتر پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان ھەموو فراکسیۆنە کوردییەکان کۆ دەبنەوە، ئەوکات بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن."

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار