به‌م نزیکانه پێنچ ده‌روازه‌ی بازرگانی لە نێوان هه‌رێم و تورکیادا دەکرێنەوە

دهۆک-KDP.INFO- حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا رێککه‌وتن له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی پێنچ ده‌روازه‌ی دیکەی بازرگانیی نێوانیان، ده‌روازه‌کانیش له‌نێوان پارێزگای دهۆک و پارێزگای شه‌رناخی باکووری کوردستاندا ده‌بن.
دوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان شاندێکی حکوومی له پارێزگای ش‌رناخی باکووری کوردستان که سه‌ردانی پارێزگای دهۆکیان کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆک و به‌ڕێوبه‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل کۆ بوونه‌وه، ڕاگه‌یه‌ندرا که به‌م نزیکانه ده‌ست ده‌کرێت به کردنه‌وه‌ی پێنچ ده‌روازه‌ی تری بازرگانی لە نێوان هه‌رێم و تورکیادا له سنووری پارێزگای نێوان هه‌ردوو پارێزگاکه‌دا.
هه‌ریه‌که له پارێزگاری دهۆک(فه‌رهاد ئه‌تروشی) و پارێزگاری ش‌رناخ(محه‌ممه‌د عاکفی)، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند: "کردنه‌وه‌ی ئه‌و پێنج ده‌روازه‌یه، کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چالاککردنی جووڵه‌ی بازرگانیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان."
فەرەیدوون ئیبراهیم




