سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی دووی پۆلیسی ئامادەیی سلێمانی و زێرەڤانی دابەش دەكرێت

هەولێر-kdp.info- وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی دووی هێزەكانی پۆلیسی ئامادەیی سلێمانی و هەروەها فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەش بكرێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری فەرمیی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كورستان، بڕیارە سبەی مووچە وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی دووی هێزەكانی پۆلیسی ئامادەیی سلێمانی، لەگەڵ فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەش بكرێت.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، هەوڵی جیددی لە ئارادایە بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
بڵند ئیبراهیم




