٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قەشەیەک: داعش لە هۆلاکۆ و جەنگیزخان خراپترە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  قەشەیەکی کلدانی کاسۆلیک، چەکدارە توندڕۆکانی داعش کە مەسیحییەکانی مووسڵی لە لەو شارە دەرپەڕاندن، بە "خراپتر لە سەرکردەی مەغۆلەکان(جەنگیزخان) و هەروەها(هۆلاکۆ) ناو دەبات کە لە چاخەکانی ناوەڕاستدا بەغدایان تاڵان کرد و تێکیان دا.

(لویس ڕوفایل ساکۆ) سەرکۆنەی ئەو ڕەوتارەی چەکدارانی توندڕۆی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)-ی کرد کە، مەسیحییەکانی خستووەتە بەردەم دوو بژاردە، یان دانی سەرانە یاخود ملپەڕاندن بە شمشێر.

(ساکۆ) لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لە کەنیسەیەکی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ساز دراوە و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییە دژ بەو تاوانە بێوێنەیەیە کە داعش بەرانبەر بە مەسیحییەکان و دژ بە مرۆڤایەتی دەیکات ئەو قسانەی کردن.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار