٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش پسوولەی خۆراك بە هاووڵاتیانی ناوچە كوردستانییەكان نادات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.INFO-  چەند رۆژێكە لە شاری مووسڵ، داعش پسوولەی خۆراك دابەش دەکات و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشی لە وەرگرتنی بێبەش کردوون. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەیش دەڵێ، لەگەڵ بەغدا ئەم پرسە تاوتوو دەکەین.

(كاروان قادر) هاووڵاتیێكی كوردە  بۆKdp.info بەم شێوەیە دوا: دوای ئەوەی ئاوارەی دەوروبەری شاری مووسڵ بووین لە ترسی تیرۆریستان، ئەمرۆ بۆ وەرگرتنی پسوولەی خۆراك خۆم و دوو لە خزمەكانم چووین بۆ شاری مووسڵ بۆ وەرگرتنەوەی، بەڵام پێمانیان نەدا و بە ئیمەیان گوت ئێوە سەر بە ئێمە نین و ناتوانین پسوولەكانتان بدەینەوە."

ئەو گوتیشی "ئیمە ماوەی دووم انگە بەشەخۆراكی خۆمان وەرنەگرتووە."

(سەعید خالد) هاوڵاتیێكی دیكەی كوردە گوتی، "پسوولەی خۆراكمان لە لایەن چەكدارانی داعشەوە زەوت كراوە، تەنیا لەبەر ئەوەی كوردین. هیوادارین ئەم کێشەیەمان بۆ چارە بکەن."

سەبارەت بە م كێشەیە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ(غەزوان داوودی) بەKDP.INFO  ڕاگەیاند: بەرنامەماندایە كاتێ سەردانی بەغدا دەکەین، ئەو كێشەیە بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار