٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ سەردانی بەغدا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بەKDP.INFO-  ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بڕیاری دا بۆ باسكردنی رەوشی شارەكە لە رووی ئەمنی و خزمەتگوزاری و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە و پارێزگایە، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بە غدا بكات.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان داوودی) بە KDP.INFOـی ڕاگەیاند، "لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێك لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (بەشار كیكی) و چەند ئەندامێك و لیژنەكانی بارزگانی و پیشەسازی و لیژنەی مافی مرۆڤ و ئاوارەكان، سەردانی بەغدا دەكەین و لەگەڵ پەرلەماندا رەوشی ئەمنی و خزمەتگوزاریی ئەو شارە دەخەینە روو".

(داوودی) گوتیشی، "چەندین داواكاریمان هەیە، لەوانە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و پسوولەی خۆراك و دابینگردنی میزانییەیەكی تایبەت لە بودجە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەروەها ڕاگرتنی بۆردوومانی ڕەمەكیی فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق كە بە هۆیەوە زۆربەی هاووڵاتیانی سڤیل دەبنە قوربانی".

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار