٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومانی چەندان گەڕەكی ئەو شارەیان كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -تایبەت بە Kdp.info-  ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بە دوو فڕۆكەی جەنگی بۆردوومانی گەڕەكەكانی لای چەپی شاری مووسڵیان كرد و لە ئەنجامدا بووە هۆی كوژران و بڕینداربوونی چەندان هاووڵاتی و چەكداری داعش.

ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە مووسڵ (غەیاس سوورچی) بە Kdp.infoـی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بە دوو فڕۆكەی جەنگی بۆردوومانی هەشت گەڕەكی شاری مووسڵیان كرد و لە ئەنجامدا 5 كەس كوژران و 14ـی دیكەیش بریندارن، دیاریش نییە كە چەندیان داعش بوون، چونكە لە كاتی گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەی سەلام جلوبەرگی مەدەنییان لەبەر بووە، چەكدارانی داعشیش زۆربەیان بە جلی مەدەنییەوە لەناو گەڕەكەكاندا دەسووڕێنەوە.

گوتیشی كە بە هۆی ئەو بۆردوومانەوە زەرەر و زیانێكی زۆر بە ماڵی هاووڵاتیان كەوتووە، لەبەر ئەوەی زۆربەی بۆردوومانەكانی سوپای عێراقی بە شێوەی ڕەمەكین

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە مووسڵ ڕوونیشی كردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق لە كاتی گەڕانەوەیاندا سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارەیان لە گوندی یارنچەش بۆردوومان كردووە و ئەمەیش بووە هۆی تیكدانی و لە كاركەوتنی ئامێرەكانی.

(سوورچی) ئاماژەیشی دا، ئێستا نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ بەدەست كەمی و نەبوونی دەرمانەوە دەناڵێنن و زۆر بە ئەستەم ئەو هەموو بریندارانە چارەسەر دەكەن، هەروەها نەبوونی كارەبایش بۆ ئیشپێكردنی ئامێرە پزیشكییەكان، كێشەیەكی دیكەی نەخۆشخانەكانە.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار