دەیان جۆر خۆراك و پێداویستی بەسەر پەنابەرانی مووسڵ و دەوروبەریدا دابەش كرا
__2014_07_21_h14m3s17__BA.jpg)
كەمپی خازر-KDP.INFO- لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكان بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردن و ئاو و پێداویستیی بەسەر زیاتر لە 750 خێزانی پەنابەردا لە كەمپی خازر دابەش كرد، هاوكات لە كەمپەكانی باسرمە گۆشت و هێلكە بەسەر 800 خێزانی كوردانی رۆژئاوادا دابەش كرا.
رۆژی 21/7/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە ناوچەكانی دیكەی كوردستان كردووە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی خازر هەستا بە دابەشكردنی خۆراكی رۆژانە بەسەر 750 خێزانی ئاوارەی كەمپەكە، سەبارەت بە جۆری دابەشكردنەكانیش بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەڵمەتێكدا دەست كرا بە دابەشكردنی 750 جێ خواردەمەنیی بەیانیان و 750 جێ كارتۆن خۆراكی وشك هاوكات دابەشكردنی 4000 سێت ئاوی خواردنەوە لەگەڵ 2500 بوتڵ غاز, ئەم هاوكارییە بەرفراوانەیش بووە جێگەی خۆشحاڵیی ئەو خێزانانە و هاوكات سوپاسی بێپایانی دەزگایان كرد لە هاوكاریكردنی بەردەوامیان لە مانگی رەمەزان و دابینكردنی پێداویستیی رۆژانە بۆیان. هەروەها گوتی كە ئاوارەكان سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد كە بەردەوامە لە دابەشكردنی كۆمەك و هاوكارییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.
لەلایەكی دیكەوە و لە كەمپی باسرمە كە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان, لە هەڵمەتێكدا ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای گرووپ كار هەستا بە دابەشكردنی مریشك و هێلكە بەسەر 800 خێزانی پەنابەری كەمپەكەدا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
