شەڕی نێوان هۆزەكان لە هەكاری بەردەوامە

هەكاری-KDP.INFO- ماوەی دوو رۆژە شەڕی نێوان دوو هۆزی هەكاری بەردەوامە و پۆلیسیش هاتوچۆی ناوچەكەی قەدەخە كردووە.
شەوی شەممە لە نێوان چوار گەنجی سەر بە دوو هۆزی ناوچەی هەكاریدا بە هۆكارێكی نادیار شەڕ ڕووی دا و ئەو شەڕەیش دواتر بەرفراوان بوو و شەڕی نێوان دوو هۆزی گەورەی ناوچەی هەكاریی لێ كەوتەوە.
ئێوارەی رۆژی یەكشەممەیش ئەو شەڕە بەرفراوانتر بوو و بە هۆیەوە ئەندامانی ئەو دوو هۆزە هێرشی یەكتریان كرد و كەسێك گیانی لە دەست دا.
هەر بە هۆی ئەو شەڕەوە كە ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە، بەشێكی زۆری دووكان، شوێنە گیشتییەكان و شەقامە سەرەكییەكانی هەكاری رووبەرووی زەرەر و زیانێكی زۆری ماددی بوونەوە و بەرپرسانی هەدەپە و دەبەپەیش بە هەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە دەدەن، بەڵام سەركەوتوو نابن و مامۆستایانی ئایینیی ناوچەكەیش قۆرئانیان گرتووتە دەست و لە نێوان هەر دوو هۆزدا داوای هێوركردنەوەی بارودۆخەكە دەكەن.
لە لایەكی دیكەیشەوە و هەر ئەمشەو، بە هۆی بەرفراوانتربوونی شەڕەكەوە پۆلیس قەدەخەكردنی هاتوچۆی لە هەكاری راگەیاند.
هیوا ئەردەلان




