٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆرفا.. لە نێوان پۆلیس و ئەندامانی هەدەپەدا شەڕ رووی دا

سەرچاوە: KDP.info

ئۆرفا-KDP.INFO-هێزەكانی پۆلیس هێرشی چادری پشتگیری لە كۆبانێیان لە ناوچەی سوروچی ئۆرفا كرد و شەڕ هاتە ئاراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیس لە ناوچەی سوروچی ئۆرفا لەسەر سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستاندا هێرشیان كردە سەر ئەو چادرەی كە بۆ پشتگیریكردنی كۆبانێ لەلایەن هەدەپەوە دامەزرابوو.

بە هۆی هێرشی پۆلیسەوە بۆ سەر ئەو چادرە و هەروەها بەكارهێنانی گازی بیبەر و فرمێسكڕێژ بۆ بڵاوەپێكردنی بەشداربووانی چالاكیی پشتگیریكردنی كۆبانێ، شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی پۆلیس و خەڵكدا هاتە ئاراوە و پۆلیس چادرەكەی پشتگیریكردنی كۆبانێی سووتاند و خەڵكیش بە بەرد هێرشی پۆلیسی كرد و بە هۆی ئەو شەڕ و پێكدادانانەوە نزیكەی 20 كەس بریندار بوون كە برینی 13ـیان گرانە و بۆ چارەسەركردنیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار