ڕوونكردنه‌وه‌یەکی وه‌زیری وزه‌ی تورکیا له‌باره‌ی نه‌وتی هەرێمی كوردستانەوە

مووسڵ-KDP.INFO-AA- (تانەر یڵدز) رایگه‌یاند، 6.2 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت له هه‌رێم گوازتراوه‌ته‌وه و داهاته‌كەیشی به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف له‌گه‌ڵ هه‌رێم و به‌غدا روون ده‌كرێتەوە.
وه‌زیری وزه‌ی تورکیا (تانەر یڵدز) له‌باره‌ی هەناردەی نه‌وتی ره‌ش له هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا رایگەیاند كه، 6.2 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت له هه‌رێمەوە گوازتراوه‌ته‌وه و داهاته‌کەیشی به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف له‌گه‌ڵ هه‌رێم و به‌غدا روون ده‌كرێته‌وه.
به بۆنه‌ی گه‌یشتنی رێژه‌ی هێڵی نه‌وتی باكو - تفلیس - جه‌یهان بۆ دوو ملیار به‌رمیل، (یڵدز) به‌شداری له رێوڕه‌سمی دڵخۆشیی ئه‌و رێژه‌یه كرد.
لەو رێوڕەسمەدا (یڵدز) باسی لە نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.
ئاماژەی بەوەش کرد کە، ئه‌وە نه‌وتی عێراقه و شوێنی گوازتنەوەی و رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکاندا له ژێر به‌رپرسیارەتیی توركیادا نییه.
(تانەر یڵدز) راشیگه‌یاند كه تا ئێستا له هێڵی نه‌وتی باكو - تفلیس - جه‌یهان دوو ملیار نه‌وت به‌رمیل بار كراوه.
له باره‌ی هه‌واڵی فرۆشتنی به‌نزینی فڕۆكه به ئیسرائیل، گوتی: "به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌واڵه دروست نییه، ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وت و به‌نزینی فڕۆكه‌مان به ئیسرائیل نه‌فرۆشتووه."




