٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شیعە بە دوای بریتی (مالیكی)ـدا دەگەڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە دەدەن کە، شیعە بە دوای بریتی (مالیكی)ـدا دەگەڕێت و ئەوەیش دەخەنە ڕوو كە "كاندیدكردنەوەی (نووری مالیكی) ئەستەمە."

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (ئەشواق جاف) بۆ KDP.infoگوتی: "تا ئێستا كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق یەكلا نەبووەتەوە، هەرچەندە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر چەند ناوێك لەلایەن هاوپەیمانیی نیشتیمانییەوە بۆ ئەو پۆستە پێشنیاز كرا، بەڵام ناوی (مالیكی) تێدا نەبوو، بۆیە تۆپەكە دەكەوێتە مەیدانی لایەنە شیعەكان و دەبێت ئەوان لایەنەكانی دیكە ڕازی بكەن بۆ ئەوەی دەنگ بە (مالیكی) بدرێتەوە، بەڵام ئەم ڕازیكردنە ئەستەمە و لایەنەكان داوای گۆڕینی (مالیكی) دەكەن."

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەكێتی (ئارێز عەبدڵڵا) بۆ KDP.infoدەڵێت: "ئێمە لەسەر پرسە سیاسییەكان و هەڵبژاردنەوەی كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران كۆكین و لەناو لایەنە شیعەكانیشدا دەنگێك هەیە بۆ ئەوەی (نووری مالیكی) بۆ ویلایەتی سێیەم كاندید نەكرێتەوە، چونكە چەند ئەندامێكیان خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پاڵاوتووە، ئەوەیش دەرخەری بیروبۆچوونی جیاوازە لەناو شیعەكاندا بۆ دانانی كەسێكی دیكە لەو شوێنە."

هەواڵی پەیوەندیدار