دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراكی رۆژانە بەسەر 7000 خێزاندا دابەش دەكات

شەقڵاوە-KDP.INFO- لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكان بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە, دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردن و ئاو و پێداویستیی بەسەر زیاتر لە 7000 كەسی پەنابەردا لە شارۆچكەی شەقڵاوە دابەش كرد, هاوكات لە كەمپەكانی باسرمە و قوشتەپە لە هاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاوا بەردەوامە.
رۆژی 19/7/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە ناوچەكانی دیكەی كوردستان كردووە, لە شارۆچكەی شەقڵاوە, بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سوری ئیماراتی دەست كرا بە دابەشكردنی خۆراكی رۆژانە بەسەر 7000 خێزانی ئاوارەی شارۆچكەكە و چەند ناوچەیەكی دیكەی دەوروبەری, ئەم هاوكارییە بەرفراوانەیش بووە جێگەی خۆشحاڵیی ئەو خێزانانە و هاوكات سوپاسی بێپایانی دەزگایان كرد لە هاوكاریكردنی بەردەوامیان لە مانگی رەمەزان و دابینكردنی پێداویستیی رۆژانە بۆیان.
لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكانی باسرمە و قوشتەپە, لە دوو هەڵمەتی جیادا سەرەتا لە كەمپی باسرمە بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی 750 كارتۆن خۆراك بەسەر پەنابەرانی كەمپەكەدا دابەش كرد, هەروەها لە كەمپی قوشتەپە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای فاست لینك خۆراكی رۆژانە بەسەر 1100 خێزانی ئاوارەی كەمپەكەدا دابەش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
