٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئامرلی بۆردوومان دەکرێ.. برینداریش هەن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمان بەگ-KDP.INFO-  ئەفسەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە کە ئەرکیان پاتاستنی ناوچە کوردستانییەکانی نزیک سلێمان بەگ، ڕایگەیاند، بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دوو فڕۆکەی شەڕکەری عێراقی، مۆڵگەی چەکدارە تونڕۆکانیان لە شارەدێی ئامرلی بۆردوومان کرد کە بە هۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیانی مەدەنی بریندار بوون.

ئەو ئەفسەرە کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ڕاگەیاند، "بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراقەوە، ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون و دواتر بۆ نەخۆشخانەکانی کفری و خورماتوو گوێزرانەوە."

ئەو گوتیشی، سێ ڕۆژە هێزەکانی سوپای عێراق، لە ڕێ فڕۆکە جەنگییەکانییەوە ئامرلی بۆردوومان دەکات، گوتیشی "زانیاریمان هەیە کە سەرکردەیەکی ڕێکخراوی قاعیدە هاتووەتە لای ئەو گرووپەی داعش کە لەم ناوچەیەن و مەبەستی بووە هانیان بدات تا هەوڵەکانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەدێی ئامرلی چڕتر بکەنەوە و لەمە زیاتر دواینەخەن، هەروەک لە ماوەی چەند سەعاتێک دەستیان بەسەر مووسڵدا گرت."

 

سەرکەوت حەسەن 

هەواڵی پەیوەندیدار