سووریا.. لە ئاکامی هێرشی "دەوڵەتی ئیسلامی" بۆ سەر کێڵگەیەکی غاز، 90 کەس کوژران

هەولێر-KDP.INFO- لەو هێرشەدا کە چەکدارە توندڕۆکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" کردیانە سەر کێڵگەیەکی غاز لە ناوەڕاستی سووریادا، 90 کەس کوژراون کە زۆرینەیان لە سوپاکەی ڕژێمن.
بەرپرسی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا(ڕامی عەبدولڕەحمان) بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "لەو هێرشەدا کە دەوڵەتی ئیسلامی کردوویەتییە سەر کێڵگەیەکی غاز لە دەوروبەری حمس، لانی کەم 90 کەس کوژراون کە زۆرینەیان لە پاسەوان و بەرگریی نیشتیمانی بوون"، هرشەکەیش بە دەستبەسەرداگرتنی لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە کۆتایی هات.
وەک بەرپرسی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا دەڵێت، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا، هێشتا چارەنووسی 270 کەسی دیکە کە لەو کێڵگەیە بوون، نادیارە.
سەرکەوت حەسەن




