٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەكیەتیی زانایان داوا دەكات بێڕێزی بە هەستی موسڵمانان نەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.INFO- یەكیەتیی زانایانی كوردستان لە بەیانایەكیدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو كراوەتەوە، نیگەرانیی خۆی لە كەسانێك دەردەبڕێت كە بە ناوی (ساتیر‌ و رەخنە‌ و توێژینەوە)ـوە لە تیڤی ‌و رۆژنامە ‌و رادیۆ ‌و ئینتەرنێت ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بێڕێزی دەكەن ‌و هەستی خەڵكی رۆژووەوان بریندار دەكەن. یەكیەتیی زانایان پێی وایە، ئەم كارە تەنیا بێڕێزی نییە، ‌بەڵكە دەرفەتدانە بە نەیارانی ئەم كوردستانە تا هەر تۆمەت ‌و قسەیەكی ناڕەوا‌ و نادروست لە رێگەی ئەم قسانەوە بۆ كوردستان‌ و گەلەكەی بهۆننەوە.

دەقی بەیاننامەكە:

بە ناوی خوای گەورە ‌و میهرەبان

بێگومان ئێستا كوردستان بە یەكێك لە ‌كات‌ و قۆناخە هەرە هەستیارەكاندا تێدەپەڕێت‌ و، كاتی ئەوەیە هەموو لایەك بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ قۆناخەكەدا بكەن، ئەم قۆناخەیش لێمان دەخوازێت بە وریاییەوە مامەڵە بكەین، بۆ ئەوەی هیچ دەرفەتێك نەدرێتە نەیارانی كوردستان لە بەرامبەر ئەزموونەكەمان.

ئا لەم كات ‌و ساتە هەستیارەدا كە هەموو لایەك بە پشتیوانیی ماددی ‌و مەعنەوی پشتگیریی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن‌ و، رۆژانە لە مزگەوتەكاندا دەنگی دوعا‌ و پاڕانەوە بەرز دەبێتەوە بۆ پاراستنی هێزی پێشمەرگە‌ و گەیشتنی گەلی كورد بە تەواوی مافەكانی ‌و، سیاسەتمەدارەكان هەموو هەوڵ‌ و قسەكانیان لەم چوارچێوەیەدا دەسووڕێنەوە، جێگەی نیگەرانییە كەسانێك هەبن بە ناوی (ساتیر ‌و رەخنە‌ و توێژینەوە) لە تیڤی ‌و رۆژنامە و رادیۆ‌ و ئینتەرنێت ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وشەی بێڕێزی بەكار بێنن و هەستی خەڵكی رۆژووەوان بریندار بكەن، ئەم كارە نە تەنیا بێڕێزییە، بەڵكوو دەرفەتدانە بە نەیارانی ئەم كوردستانە تا هەر تۆمەت‌ و قسەیەكی ناڕەوا‌ و نادروست لە رێگەی ئەم قسانەوە بۆكوردستان ‌و گەلەكەی بهۆننەوە.

بۆیە داوا دەكەین لە ئاست مەسئولییەتدا بن‌ و، دەست بۆ ئەم جۆرە هەڵوێستانە نەبرێت، هەر كەسێكیش ئەم كارانە بكات، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان توندرین لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكەن.

یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

19ـی ڕەمەزانی 1435

17/7/2014

 

هەواڵی پەیوەندیدار