٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی دارایی: هەوڵ دەدرێت پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO- وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، "مانگانە مووچەی گشت فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕەكەی دەگاتە (850) ملیار دینار و هەوڵیش دەدرێت پێش جەژن، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكرێت".

وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت، "پاش بڵاوكردنەوەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەو وەزارەت و دەستانەی كە ڕامانگەیاندبوو, دەمانەوێت ئاماژە بەوە بكەین كە دەبووایە وەزارەتی ناوخۆ لە ڕیزبەندی دووەم بووایە لە دوای وەزارەتی پێشمەرگە, بەڵام بە هۆی ئەوەی كە وەزارەتی ناوخۆ مووچەی مانگانەیان (150) ملیار دینار دەبێت, ئەو بڕە پارەیە دابین نەكرا و تەنیا توانرا مووچەی ئەو وەزارت و دەستانە دابەش بكرێت, كە بە هەموویان بڕەكەیان (98) ملیار دینار بووە".

هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، "وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەوڵی جیددیدایە لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە مووچەی ئەو وەزارەتانەی كە ئاماژەمان پێ نەكردبوو بۆیان دابین بكرێت, تا بتوانرێت پێش جەژن مووچەكانیان وەربگرن."

دەشڵێت: "مانگانە مووچەی گشت فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕەكەی دەگاتە (850) ملیار دینار".

ئەمەیش لە كاتێكدایە كە بڕیارە ڕۆژی شەممە مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانە دابەش بكرێت: دەزگای گشتیی ئاساییش, ئەنجوومەنی ئاساییش, وەزارەتەكانی پلاندانان, شەهیدان و ئەنفالكراوان, بازرگانی و پیشەسازی, ئەوقاف و كاروباری ئایینی, داد, گواستنەوە و گەیاندن, كاروباری كۆمەڵایەتی, ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون, ڕۆشنبیری و لاوان, دارایی و ئابووری, سامانە سرووشتیەكان, هەروەها دەستەكانی مافی مرۆڤ, وەبەرهێنان, دەستپاكی, ژینگە, لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و  ئەنجوومەنی دادوەری.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار