٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گوێ بۆ داواكارییەكانیان ناگرێت.. ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ: بەغدا بۆردوومانی ڕەمەكی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بە KDP.info- ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە شارەدێی ئەلقوش كۆ بووەوە و داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات بۆردوومانیڕەمەكیی فرۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بۆ سەر مووسڵ رابگرێت و پێش جەژنیش مووچەی فەرمانبەران خەرج بكرێت. دەشڵێن: "بەغدا گوێ بۆ داواكارییەكانمان ناگرێت".

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بۆ kdp.infoگوتی: "لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا چەند خاڵێك گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لەوانە نەدانی مووچەی فەرمانبەران، بۆردوومانی هەڕەمەكیی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق، دابینكردنی كلۆر بۆ ئاوی هەندێك لە قەزا و ناحیەكان و هاوكاریكردنی ئاوارەكان كە هەر خێزانێك لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و پێش جەژنیش مووچەی فەرمانبەران دابەش بكرێت.

(سەیدۆ چەتۆ) ڕوونیشی كردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بە شێوەیەكی هەڕەمەكی مووسڵ بۆردوومان دەكەن بە بیانووی هەبوونی چەكدارانی داعش و لە هەر بۆردوومانێكیشدا چەند هاووڵاتییەك دەبنە قوربانی، بەڵام ئەمە چەندین جارە داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین و گوێ بۆ داواكارییەكەمان ناگرێت".

(چەتۆ) راشیگەیاند كە "تاوەكو ئێستا چەندین داواكاریمان پێشكەشی حكوومەتی عێراق كردووە، بەڵام هیچ داواكارییەكی ئێمە جێبەجێ نەكراوە كە ئەمەیش جێی داخە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار