٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەفتەی داهاتوو سەرۆككۆمار هەڵدەبژێردرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند کە، وەها بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا سەرۆككۆماری عێراق هەڵبژێردرێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (د. عەرەفات كەرەم)، بە kdp.infoـی راگەیاند: "بڕیارە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا سەرۆكی کۆمار هەڵبژێردرێت، چونكە ئەگەر تا كۆتایی ئەم مانگە هەڵنەبژێردرێت، دەستوور پێشێل دەكرێت."

(د. عەرەفات) گوتیشی: "بەپێی رێككەوتنەكان پێویستە لە كۆبوونەوەی داهاتوودا پۆستی سەرۆكوەزیرانیش لەگەڵ سەرۆككۆمار یەكلا بكرێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی هاوپەیمانیی نیشتمانی ناكۆكییان لەسەر كاندیدی سەرۆكوەزیران هەیە، ئەستەمە بتوانن یەكلای بكەنەوە."

ئەو زیاتر ڕوونی كردەوە، كورد و سوننە هیچ كێشەیەكیان لە دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستەكان نییە، تەنیا شیعەكان نەبێت كە بەردەوام كێشەی دیاریكردنی كاندیدیان بۆ پۆستەكان هەیە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار