چواردە داعش كوژران.. مووسڵ بە بەردەوامی لەلایەن فڕۆكەكانەوە بۆردوومان دەكرێت

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ لە پارێزگای مووسڵ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بۆردوومانی ئەو شارەیان كرد و لە ئاكامدا 14داعش كوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بۆ kdp.infoگوتی: "ئەمڕۆ فڕۆكەكانی سوپای عێراق دوو ناوچەی دیكەیان لە مووسڵ بۆردوومان كردووە كە لە ناوچەی مەجموعە وێستگەیەكی كارەبای كردووەتە ئامانج، بەڵام زیانەكانی نەزانراوە و لە ناوچەی حەمام عەلیلیش بنكەیەكی داعش بە تەواوەتی ڕووخاوە و لە ئاكامدا 14 داعش كوژراون، كە یەكێكیان پلەی فەرماندەی هەیە بە ناوی (عەبدولعەزیز مستەفا)".
(مەموزینی ) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ بڕیار درا ئەمنییەتی ناو شاری مووسڵ رادەستی پۆلیسی ناوخۆی داعش بكرێت و لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوە دەبرێت".
بڵند ئیبراهیم




