٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. فڕۆكە جەنگییەكان،زانكۆی مووسڵ و چەند گەڕەكێكیان بۆردوومان كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بە KDP.info- ئەمڕۆچوارشەممە،فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق زانكۆی مووسڵ و چەند گەڕەكێكی ئەو شارەیان بۆردوومان كرد و چەندین مۆڵگە و حەشارگەی گرووپە چەكدارەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) تێك شكێنران و دەیان كوژراو و برینداریشی لێ كەوتەوە.

ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە شاری مووسڵ (غەیاس سورچی) بۆ KDP.INFOگوتی: "ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق زانكۆی مووسڵیان بۆردوومان كرد كە موڵگە و حەشارگەی داعشی تێدایە، هەرچەندە ئاماری بریندار و كوژراوان نەزانراوە لەبەر شاردنەوە و ئاشكرانەكردنیان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، بەڵام بە دەیان كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە و بۆ چارەسەریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلام كراون، بەمەیش توانیویانە زەیانێكی ماددی و گیانیی زۆر بە گرووپە چەكدارەكانی داعش لەم شوێنە بگەیەنن.

(سورچی) گوتیشی: "پاش ئەوەی زانكۆی مووسڵیان بۆردوومان كرد، فڕۆكەكان چەند گەڕەكێكیشیان لەو شارە كردە ئامانج، لەوانە گەڕەكی 17ـی تەمووز و عورەیبییە كە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتووەتەوە و تەنیا مۆڵگە و حەشارگەكانی داعش تێك شكێنراون".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار