هێزەکانی عێراق لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی تکریت شکستیان برد

ھەولێر- KDP.info- سەربازێکی هێزەکانی عێراق کە یەکێک لە بەشداربووانی هەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تکریتە، دەڵێت، بە هۆی بەرەنگاریی بەهێز و گەورەی چەکدارە سوننە توندڕۆکانەوە، هێزەکانی حکوومەت پاشەکشەیان کرد.
سەرچاوەکان دەڵین، هێزەکانی عێراق و فیداییە شیعەکان، بەرلە خۆرئاوابوونی دوێنێ سێشەممە، بە هۆی بپردوومانی توندی مووشەکی مۆتۆرز و گولـلەی قەنناسەوە، ناچار بە پاشەکشێ بوون و گەڕانەوە بۆ بنکەکانیان کە لە دووریی 4کم باشووری شاری تکریتە.
هەوڵی گێڕانەوەی شاری تکریت کە لە لایەن چەکدارزانی ڕیکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و چەکدارانی سوننەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لە 12-ی یۆنیۆ-حوزێرانەوە دەستی پێ کردووە.
دانیشتوانی شارەکەیش دەڵین، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممدا نەمانبینیوە شەڕ هەبووبێت.
هێزەکانی عێراق، لە دوێنێ سێشەممەوە هێرشێکی فراوانیان لە شارەدێی عۆجە 8کم باشووری تکریتەوە بۆ سەر شارەکە بەرپا کرد، کە دەوڵەتی ئیسلامی پاش دەستبەسەرداگرتنی مووسڵ و بە ئامانجی پێشڕەویکردن برەو بەغدا، تکریتیشیان کۆنترۆڵ کرد.
سەرکەوت حەسەن




