بەیعەتیان پێی نەداو.. داعش ژمارەیەک ئەفسەری پێشووی ڕفاندن

بەغدا-KDP.info- ڕاپۆرتی فەرمیی عێراقی، ئاماژە بە ڕفاندنی 14 ئەفسەری سەردەمی سوپاکەی سەددام دەدەن لە فەللوجە بەو هۆیەوەی کە ڕەتیان کردووەتەوە "بەیعەت" بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) بدەن و هێشتایش چارەنووسیان دیار نییە.
تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە زاری سەرکردەیەکی "سەحەوات ئەلکەرامە"-ەوە لە پارێزگای ئەنبار(شێخ مەحموود مەرزی)-یەوە گوازتوویەتییەوە کە، "چەکدارانی داعش ژمارەیەک ئەفسەری سوپای پێشوویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندووە، ئەمە پاش ئەوەیە کە بەیعەتیان بە گرووپە چەکدارە توندڕۆکان نەداوە."
(مەرزی) دەڵێ، "شەقاوەکانی داعشی تیرۆریست، هەموو کارێکی تاوانباری بەرانبەر بە هاووڵاتیان ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بچنە پاڵیانەوە."
سەرکەوت حەسەن




