هێزەکانی مالیکی دەڵێن تکریتیان گرتووەتەوە و داعشیش ڕەتی دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- هێزەکانی عێراق ڕایدەگەیەنن کە توانیویانە دەست بەسەر شاری تکریتدا بگرنەوە و لە دەست داعشی دەربێننەوە، بەڵام ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵە دەڵێت شەڕ هێشتا درێژەی هەیە. ئەوان دەڵێن، نەک هەر لە تکریت بەڵکە دەوڵەتی ئیسلامی هێرشی بۆ سەر شارەدێی موعتەسەم -نزیک سامەڕڕا- -یش بەرپا کردووە و شەڕ تێیدا گەرمە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تەلەڤزیۆنی فەرمیی عێراقی هەواڵی هێرشی بەرفراوان و سەرکەوتنی هێزەکانی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراقی(مالیکی) کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بەرپای کردووە، هاوکات ڕاکردن و پاشەکشەی بە کۆمەڵی چەکدارانی داعشی لە تکریت بڵاو کردەوە.
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدان کە ڕێکخراوی توندڕۆی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)، لە پێگە تایبەتەکانی خۆی بڕگەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا، باس لە سیخوڕیکردنی وڵاتی سعوودیە بەسەر چەکدارانیانەوە دەکات لە باکوور و دەڵێت دەبێ وشیار بن.
لە سی ئێن ئێنەوە
سەرکەوت حەسەن




