٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەلیم جبووری، حەیدەر عەبادی و ئارام شێخ محەممەد بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- پاش هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، کاندید لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕانە(ئارام شێخ محەممەد) کە زیاتر لە ڕێژەی یاسایی دەنگەکانی بەدەست هێنا وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

بەرلە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەی خولی سێیەمیدا، بە بەشداریی 273 ئەندامی پەرلەمان، پرۆسەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەست پێ کرد.

(سەلیم جبووری) کە کاندیدی یەکیەتیی هێزە نیشتیمانییەکانەبە بەدەستهێنانی 194 دەنگ بەسەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش سێ کاندید هەبوون، بەڵام بە هۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست لە لایەن هیچ یەک لە کاندیدەکانەوە، دووان لە کاندیدەکان کە لە نێویاندا ئەحمەد چەلەبی هەبوو، کشانەوە و دواتر(حەیدەر عەبادی) کاندیدی هاوپەیمانیی نیشتیمانیخرایە پرۆسەی دەنگدانەوە و توانی 188 دەنگ کۆ بکاتەوە و بەمەیش بوو بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان.

ئەم ئێوارەیەیش، پرۆسەی دەنگدان بۆ کاندیدی سێیەم کە کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بوو(ئارام شێخ محەممەد)، بە بەدەستهێنانی 171 دەنگ، بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار